دوو كەس بەتۆمەتی دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێیەمی ناوەندی ڕاگەیاند.

بەپێی بەیاننامەیەكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تێیدا هاتووە، كە هێزەكانیان دوو كەسیان لە بەغداد بە تۆمەتی دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێیەمی ناوەندی دەستگیركردووە و وتەیان لێوەرگیراوە و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێـتەبەر.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی وانەی بیركاری لە قۆناغی سێیەمی ناوەندی، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكەی دواخست و  بڵاويشكرابووە كە هەر پرسیارێك بە نرخی 60 بۆ 70 هەزار دینار فرۆشراوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید تەکتیکی گواستنەوەکانی گۆڕیوە

بابەتی دواتر

خالید سلێمان بووە براوەی دووەمی خەڵاتێكی یەكێتیی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌در: له‌ په‌یامه‌كه‌ى پلاسخارت ده‌ركه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن بوونى نیه‌

ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشوازی لە پەیامەکەی نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، لە قسەکانی پلاسخارت دەرکەوت کە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشییمان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە سەرکەوتنەوەی بە…
Total
0
Share