بەهۆی بڵاوبوونەوەی پرسیارەكانی تاقیکردنەوەکانی وانەی بیرکاری قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكەی دواخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بەهۆکاری هونەری تاقیکردنەوە گشتیەکانی وانەی بیرکاری قۆناغی نۆیەم، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت لەسەر داواکاریی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان دواخست.
میدیا عێراقییەكان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانیش هۆكاری دواخستنەكەیان بۆ بڵاوبوونەوەی پرسیارەكان گەڕاندەوە.
باسیان لەوەشكردووە، دوای سەلماندنی ئەوەی وەڵامی پرسیارەکان دزەیپێکراوە وەزارەتەكە لیژنەیەكی پێکهێناوە تا لێکۆڵینەوەی بەپەلە بكات و كەسانی كەمتەرخەمیش بەپێی یاسا سزابدات.
هاوكات تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە هیچ کاتێکی بۆ ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوە دواخراوە ڕانەگەیاندوە.