سەدر 10 كەسی تری دەركرد و دەڵێت “ئەمانە دزن”

موقتەدا سەدر 10 كاربەدەست و ئەندامی تری ڕەوتەكەی دوورخستەوە و دەڵێت، ناوی ئەویان بەكارهێناوە بۆ دزینی پارەی گەل.

لە نووسراوێكدا كە محەمەد ساڵح عێراقی كەسایەتیی نزیك لە موقتەدا سەدر بڵاویكردووەتەوە، هاتووە، “ئەم كەسانەی ناویان هاتووە ناوی ئال سەدر دەقۆزنەوە و ناوی جیهان و جیهادكاران بەكاردەهێنن بۆ دزینی پارەی گەل بە ناڕەوا”.

عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە “بەرژەوەندی لەوەدایە بێبەریبوونی خۆمانیان لێڕابگەیەنین و پارەكانیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار بكرێن بۆ ئەوەی بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن”.

محەمەد ساڵح عێراقی كە قسەكانی گوزارشتن لە بۆچوونی خوودی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوا لە لایەنگران و “خۆشەویستان” دەكات ئەو كەسانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە، بایكۆتیان بكەن و مامەڵەیان لەگەڵدا نەكەن.

پێشتر موقتەدا سەدر ژمارەیەك كادر و ئەندامی ڕەوتەكەی بە تۆمەتی لادان لە بنەماكانی كاری ئەوان دەركردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان باس لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەكات

باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، گەورەترین كێشەی بەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە عێراق بوونی “گروپە چەكدارەكان و گەندەڵكارانە”.…
زیاتر ببینە

عێراق سەركۆنەی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەكان دەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشی سەر نوێژخوێنانی فەڵەستین دەكات لە مزگەوتی ئەقسا، كە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، بەهۆیەوە…
Total
0
Share