لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری قەزای شارەزوور دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 3 كەسی دیكەش برینداربوون.

نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئووف بەگ، بڵاویكردووەتەوە كاتژمێر 8:30خولەكی ئەمشەو بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە سنووری قەزای شارەزوور دوو كەس گیانیانلەدەستدا و 3 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ڕووداوەكە بریندارەكان گەیەندراونەتە بە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانە و چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراوە و تەرمەكانیش ڕەوانەی پزیشكی دادیی سلێمانی كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد سێ فەرمانی دەستگیرکردنی جیاوازی هەبووە

تۆمەتبارێک کە سێ فەرمانی دەستگیرکردنی جیاوازی هەبووە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر چەکێکدا گیراوە.…
Total
0
Share