مالیكی و سامەڕایی كۆبوونەوە

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێكرد.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و موسەننا سامەڕایی سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكاندا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و گرنگیی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان جەختیلەسەركراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵا: ئەگەر ئەمریكا سەربازەكانی نەكشێنێتەوە لە عێراق هێرشەكانمان بەردەوامی پێدەدەین

بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق، هەڕەشەی زیادکردنی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا دەکات، ئەگەر تەواوی سەربازەكانیان لە عێراق نەکشێننەوە.…
Total
0
Share