تورکیا بەنیازە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دیکە بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامبدات.
بەپێی پێگەی “ئاڕ تی”ـی ڕوسی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەنقەرە دەیەوێت بەردەوامبێت لە چوونەناو سنووری ڕۆژئاوای کوردستان، تا قوڵایی 30 کیلۆمەتر.
هەروەها ڕایگەیاندووە، تورکیا دەیەوێت ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دیکە بۆ سەر ناوچەکە دەستپێبکات.