چەند ڕێنماییەك لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە بۆ هاوڵاتییان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە پارێزگاكانی هەرێمكردووە، ڕێنمایی هاوڵاتییان دەکات کە دەرگا و پەنجەرەکانیان دابخەن و ئەگەر کاری زۆر پێویستیان نەبێت، نەچنە دەرەوە.

ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی:

1- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.

2-لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێت و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.

3-دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.

4-زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.

5- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.

6- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتییان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتییانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.

7- لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.

کاریگەریەکانی خۆڵبارین:

1- دەبێتە هۆی هەستیاری و پێڵووی چاوەکان سووردەبنەوە و تووشی خوران دەبن.

2-هەستیاریی لوت و بە تایبەتیش نێوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە، بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.

3-گوشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوکردنی گوێچکەی نێوەڕاست، زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروستدەکات لەسەر ئەو کەسە.

4-ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەتووندیی و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە نیشانەکانیان زیاددەکات.

5-زۆر جار دەبێتە هۆی خورانی پێست و سووربوونەوە و نەخۆشیی ئێکزیما.

6-کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروستدەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

دوای نەهێشتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، كە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامدان، بەڵام بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای…
Total
0
Share