بەرشلۆنە یەكەم گرێبەستی فەرمی بۆ كڕینی لیڤاندۆڤسكی ناردە ئەڵمانیا

یانەی بەرشلۆنە یەكەم گرێبەستی فەرمی پێشكەشی یانەی بایرن میونشن كرد بۆ دەستبەرداربون لە لیڤاندۆڤسكی هێرشبەر.

پێشتر لیڤاندۆڤسكی ئاشكرایكرد كە ئەو نایەوێت لە بایرن بەردەوام بێت و دەیەوێت ئەزمونێكی نوێ تاقیبكاتەوە.

باس لەوەشدەكرا كە چاوی بە چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە كردووە و ڕەزامەندی پیشانداوە بەرەو ئیسپانیا هەنگاو بنێت.

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە یەكەم گرێبەستی پێشكەشی بایرن كرد بۆ ئەوەی دەستبەرداری لیڤا ببێت.

گرێبەستەكە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ بوو بەڵام بە نێگەتیڤی لەلایەن ئیدارەی بایرنەوە وەڵامدراوەتەوە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت ئیدارەی بایرن بە كەمتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری لیڤاندۆڤسكی نابێت.

بابەتی پێشتر

پاریس ڕێمۆنتادای كرد.. مباپی گرێبەستەكەی درێژكردەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لە قەڵاچوالان لەکۆبوونەوەدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share