کەشناسی هۆشداری لە خۆڵبارینی دوو ڕۆژی داهاتوو دەدات

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداریدەدات کە لە سبەینێ دووشەممەوە خۆڵبارین ڕوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕۆژی سێشەممەش بەردەوام دەبێت.

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەپێی کەشناسی هۆکارەکەی ئەو ناسەقامگیرییەیە کە لە بەشێک لە باشوور و ڕۆژئاوای عێراق دروستبووە لەڕووی کەشوهەوا و خۆڵبارینی چڕ لەو ناوچانە.

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، خۆڵبارینەکە سبەینێ دووشەممە چڕ دەبێتەوە و خێرایی با زیاتر دەبێت، ئەمەش وادەکات خۆڵبارین لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازبێت،  ڕۆژی سێشەممەش کاریگەرییەکەی بە ئاستێکی کەمتر بەردەوامدەبێت.

بەپێی پێشبینیی کەشناسی، لە پارێزگای دهۆک ئاستی خۆڵبارین کەمتردەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

ڕۆژی چوارشەممە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە لە هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی پەیوەندیی سێکسیەوەیە.. تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی تووشبوون بە ئاوڵە دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: بۆ پاراستنی هێز و شانازییەكانی دەبێت پێشمەرگە یەكبخرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share