كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی دۆخی عێراقەوە دەستیپێكرد و نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەڵێت، “پێویستە لە هەرێمی كوردستان دابەشبوونی ناوچەی سەوز و زەرد كۆتاییبێت”.
كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرك بەرێوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەكرێت.
لە وتەیەكیدا جینین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق وتارێكی پێشكەشكرد و وتی، ماوەی حەوت مانگە لە عێراق هەڵبژاردن ئەنجامدراوە بەڵام حكومەت پێكنەهێنراوە و پێویستە خزمەتگوزاری بۆ هەموو هاوڵاتییان دابینبكرێت.
ئاشكرایكرد، ڕێگەیەك بۆ گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە و پێویستە لە هەرێمی كوردستان دابەشبوونی ناوچەی سەوز وزەرد كۆتاییبێت و وتیشی، “هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر هەولێر ناڕەوایە”.