چێوە بۆ سەدر: وتارەكەت چەواشەكارانەیە و واز لە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات و تاكڕەوی بهێنە

چێوەی هەماهەنگی بە توندی وەڵامی سەدر دەداتەوە و تۆمەتباریدەكات بە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات و تاكڕەوی و وتارەكەی دوێنێی بە چەواشەكارانە ناودەبات.

دوێنێ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتارێكی ڤیدیۆیی پێشكەشكرد و لەگەڵ ڕاگەیاندنی شكستهێنانی خۆی و هاوپەیمانی لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەدا، خەتاكەی خستەئەستۆی چێوەی هەماهەنگی و بە “دزی و ڕفاندن و كوشتن” تۆمەتباریكردن.

لە كاردانەوەی وتارەكەی سەدر-دا، چێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێكی درێژی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “پێویستیمان بە گوتاری بەرپرسیارانە هەیە” و وتارەكەی سەدر بە چەواشەكارانە ناودەبات.

چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، “هێزەكانی چێوە و هاوپەیمانەكانی لەگەڵ ئەوەدان پارەی پێویست بۆ دەستەبەركردنی خۆراك و پشتیوانیكردنی جوتیاران و گەنجان و زیادكردنی مووچەی خانەنشینان تەرخانبكرێت و هەموو ئەوانەش پێویستییان بە 9.6 تریلیۆن دینارە، بەڵام شۆكبووین كە بینیمان حكومەتی كاربەڕێكەر پڕۆژە یاسایەكی بە بڕی 30 تریلیۆن دینار پێشكەشكردووە بەبێ ئەوەی دامەزراندن و پشتیوانیكردنی مووچەی سوودمەندبووانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لەخۆبگرێت، ئەوەش بە بۆچوونی ئێمە پڕۆژەیەكی جێگرەوەی یاسای بودجەیە حكومەت پەنای بۆ بردووە بۆ خۆدووگرتن لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی تایبەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان”.

چێوەی هەماهەنگی سەدر و هاوپەیمانەكانی تۆمەتباردەكات بەوەی لە ئەنجامی شكستهێنانیان لە پێكهێنانی حكومەت، وتاری چەواشەكارانە بڵاودەكەنەوە و ڕای گشتی چەواشەدەكەن و چێوە تۆمەتباردەكەن بەوەی ڕێگربووە لە پێكهێنانی حكومەت.

بابەتی پێشتر

سێ خواردنەوەی باو زیادەڕۆییكردن لە خواردنەوەیاندا زیان بە ئێسكەكان دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share