ژمارەیەك خێوەتی ئاوارەبووانی ئێزدی لە كەمپێكی دهۆك سووتان.
بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 06:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە كەمپی خانكێ كەوتەوە و بەهۆیەوە هەشت خێوەت بە تەواوی سووتاون.
بەپێی وتەی ئاوارەبووان ڕووداوەكە بەهۆی شۆڕتی كارەباوە دروستبووە، وەك ئەوەی بێوار عەبدولعەزیز باسیكرد و وتی، بەڵام لیژنەیەك پێكهێنراوە بەمەبەستی زانینی هۆكار و سەرچاوەی ئاگركەوتنەوەكە.