پەکەکە دیمەنی تەقاندنەوەی بارەگای سیرێ-ی سوپای توركیای لە شیلادزێ بڵاوکردەوە، كە بە چەكی میلان دەیكاتە ئامانج و تیایدا سێ سەربازی توركیا دەكوژرێن.
میدیاكانی نزیک لە پەکەکە، ئەمڕۆ دیمەنی چالاکیی تیمەکانی خۆی دژی بارەگای سیرێ-ی سوپای تورکیا لە نزیک شیلادزێ بڵاوکردەوە، کە مێژووەكەی بۆ ڕۆژی 9ی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە.
پەکەکە دەشڵێت، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورکیا کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.