ڕاوێژکاری کازمی: هەرێمی کوردستان ناچارە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبکات

هەیسەم جبوری ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بە پێویست دادەنێت، ڕاشیگەیاندووە، هەرێم هیچ ڕێگا و بژاردەیەکی دیکەی نییە جگە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

میدیا عێراقییەکان لەزاری هەیسەم جبورییەوە بڵاویانکردەوە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پشتبەستە بە دەستوور و یاسا بۆیە پێویستە لەسەر هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنەکان جێبەجێیبکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ بژاردە و ڕێگایەک لەبەردەم حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان نییە جگە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.

باسی لەوەکردووە، کە دەکرێت لەڕێگەی یاسای نەوت و گازەوە حکومەتی فیدراڵ و هەرێم بگەنە چارەسەری پێویست بەتایبەت کە ئێستا دەرچوواندنی ئەو یاسایە پێویستییەکی گرنگە، جەختیکردەوە ناگونجێت و ناکرێت یاسای بودجە پەسەندبکرێت بەبێ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.

پێشتریش ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە جەختیکردەوە، بڕیارەکە وەکخۆی جێبەجێدەکەن و ڕایگەیاند، بەغداد نایەوێت پرسی نەوت قۆرغبكات، بەڵكو دەیەوێت لەبەرژەوەندیی هەموو لایەكدا بێت و پێشتر دەستپێشخەرییمان بۆ هەرێمی كوردستان كردووە و نەرمی زۆرمان نواندووە و هیچ ئەنجامێكی نەبووە.

وتیشی، “بەرەو ئەوە دەچین بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكرێت، چونكە داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان یەكسان نییە بە 50%ی بەهاكەی”.

بابەتی پێشتر

سەبارەت بە بەردانەوەی ئاو عێراق لە هەڵوێستی ئێران نیگەرانە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی دەربارەی ڕێگری لە گەیشتنی دەرمان ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو كەسەی شامپۆی بە ئۆنلاین فرۆشتبوو و بووە هۆی تێكچوونی تەندروستیی هاوڵاتییەك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “دوای لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكان، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە…
Total
0
Share