ئەمریكا ژمارەی سەربازەكانی لە ئەوروپا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕوسیا ئاشكرادەكات

بەرپرسێكی سەربازیی باڵای ئەمریكا دەڵێت، زیاتر لە 100 هەزاری سەربازی ئەمریكی لە ئەوروپا بڵاوەیانپێكراوە و كار لەگەڵ هاوپەیمانان لە ناتۆ دەكەن بۆ “بەرپەرچدانەوەی ڕوسیا”.

كاسلین هیكس جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە دەستپێشخەری بەرپەرچدانەوەی ئەوروپییدا، توانایەكی زۆرمان بونیادناوە.

هیكس لەمیانەی وتەیەكیدا لە (پەیمانگای ڕۆناڵد ڕیگان) وتیشی، “زیاتر لە 100 هەزار سەربازی ئەمریكی لە گۆڕەپانی ئەوروپی و دەوروبەریدا هەن. ئێمە لە دۆخی باشداین لەوێ، ئیدارەی بایدن پێشبینی سنووردانانی بۆ ئەگەری چالاكییە دوژمنكارییەكانی ڕوسیا لە ئەوروپا كردبوو”.

پێشتر دەستەی ئەركانی بیلاڕوسیا ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی ناتۆ هێزەكانی لەنزیك سنوور پەرەپێدەدات و ئامادەكاری بۆ “پرۆسەی سەربازی بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات” دەكات.

ئاشكراشیكرد نزیكەی 37.5 هەزار سەرباز، لەنێویاندا 24.5 هەزار لە پۆڵەندا و وڵاتانی بەلتیك هەن، هەندێك هێزیش لە نزیك سنوورەكانی ڕوسیا و بیلاڕوسن، كە دەكرێت بەشێوەیەكی خێرا گروپی هێرشبەریان لێدروستبكرێت.

س: سپۆتنیك + RT

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ و سبەینێ تاوەباران دەبارێت

بابەتی دواتر

یانەی چێڵسی خاوەنی نوێی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share