هەپەگە كوژرانی سێ سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

ھەپەگە خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی پارتی و كوژرانی سێ سەربازی توركیای ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەریلاكانیان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی زاپ دووجار هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی تورکیا و لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون.

ئاشكراشیكردووە، ڕۆژی چواری ئەم مانگە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، لە بنکەیەکی سەربازی پارتییەوە لە نزیک ئاکرێ بەرەو ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی گەریلاکانیان لە گارێ ئاراستە کراوە، بە مەبەستی چاودێری سەربازی لە ناوچەکانی ژێر دەستی گەریلاکان، هەر بۆیە لەلایەن هێزەکانیانەوە خراوەتەخوارەوە.

هەپەگە ئاشكراشیكردووە، شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بێفڕۆکەوانەکەی پارتی بە چڕی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومانکراوە، بۆ ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە تەواوەتی لەناو بچێت.

بابەتی پێشتر

حەج و عومرەی هەرێم دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە 15 چەقۆی لێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share