سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی هەرێم دەتوانێت سوود لە دەستوور وەربگرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداریدەدات لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە و دەڵێت، “دەبێت حكومەتی هەرێم سوود لە دەستووری عێراق وەربگرێت سەبارەت بەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی كە هەرێمی كوردستان بە كەمترین زەرەر لێی دەربچێت”.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “هیوادارم حكومەتی هەرێم و ئەو كەسانەی شیكردنەوە بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دەكەن سوود لە ماددەكانی 111، 112 و 117ی دەستوور وەربگرن بتوانن بە زیرەكانە دانوستان لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەگەڵ حكومەتی عێراق بكەن”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی هۆشداریدا و وتی، “ناتوانرێت بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێنەكرێت، بەڵام دەتوانین بە زیرەكانە زیانەكانی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر هەرێمی كوردستان كەمبكەینەوە”.

هەرێم كەمال ئاغا پێیوایە، لە هەرێمی كوردستان كەرتی نەوت چەند كەس و كۆمپانیایەك لێی سوودمەندبوون بۆیە هاوڵاتییان بە ئابوریی سەربەخۆ و سێكتەری نەوت دڵخۆشنەبوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە، لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە…
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێك كە دادگای كەركوك داوایكردبوو لە سلێمانی دەستیبەسەرداگیرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوكەوە فەرمانی دەستبەسەراگرتنی…
Total
0
Share