‏”تاوەباران دەستپێدەكاتەوە”‏
لە سلێمانی زۆرترین باران باریوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی کەشناسی لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە، کەشناسی پێشبینیی دەکات سبەینێ تاوەباران دەستپێبکات.

بەپێی ئەو ڕێژەیەی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانیی دوێنێ تا کاتژمێر 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ، لە سلێمانی 11.3 ملیمەتر بارانباریوە، لە هەولێر و دهۆک هیچ بڕە بارانێک تۆمارنەکراوە.

زۆرترین ڕێژەی باران لە شارۆچکەی بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی باریوە کە 21.8 ملیمەترە، کەمترین بڕیش لە زاخۆ باریوە بڕەکەی 0.7 ملیمەتر بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.

پێشبینییەکانی کەشناسی ئاشکرایدەکات، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورەتریشقە.

کۆی ڕێژەی بارانبارینی 24  کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان:

بابەتی پێشتر

گیۆرگی ئۆڤاشێلی نوێترین فیلمی خۆی لەگەڵ تورەج ئەسڵانیدا بەئەنجامگەیاند

بابەتی دواتر

باشترین میوە بۆ ڕێگرتن لە شێرپەنجە دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: عەقڵییەتی “دەبێت کوردستان بۆ من بێت یان بۆ کەس نەبێت” قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، دروستکردنی لەمپەڕ لەبەردەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان قەوارەی هەرێمی…
Total
0
Share