ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دەربەندیخان و كەلاردا ڕوویدا و دوو كەس گیانیانلەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دوو كەس گیانیانلەدەستدا.

ئارام ئیحسان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد كەلاری لە ناحیەی پێباز بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕووداوەكە بەهۆی لادانی ئۆتۆمبێلەكە لە ڕێگای گشتی و كەوتنەخوارەوەی بۆ دۆڵێك ڕوویداوە و دوو كەس مردوون.

كەمێك لەمەوبەر ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، ڕووداوەكە وەرگەڕان بووە و لە نزیك گوندی ( ئاوە خێری) لەسەر ڕێگای کەلار – دەربەندیخان ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاند، لە ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (مارسیدس تایبەت) وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانیانلەدەستدا. لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share