“كونسوڵی هیندستان سەردانەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکری بە سەرکەوتووترین سەردان ناوبرد”

نووسینگەی پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، كونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکری بە سەرکەوتووترین سەردان لەنێوان عێراق و هیندستاندا ناوزەدكردووە.

نووسینگەی پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە سوبهاش كەین كونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و شاندێكی هاوڕێی، “کە بەمەبەستی سوپاسکردنی پارێزگاری سلێمانی بۆ سەردانە فەرمییە سەرکەوتووەکەی بۆ وڵاتی هیندستان و پێشکەشکردنی چەند کتێبێک بە زمانی هیندی و ئینگلیزی بە کتێبخانەی ئەدەبیی نێودەوڵەتیی پارێزگای سلێمانی سەردانیان کردبوو”.

بەپێی نووسینگەی پارێزگار، كونسوڵی گشتیی هیندستان، سەردانەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکری بە سەرکەوتووترین سەردان لەنێوان عێراق و هیندستاندا ناوزەدكردووە و لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە پەڕەی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت، “بەڕێزیان سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانییان بە سەرکەوتووترین سەردان لەنێوان عێراق و هیندستاندا ناوبرد و پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ کار و بەرنامە هاوبەشەکانی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئەو وڵاتە دەربڕی”.

بابەتی پێشتر

گووگڵ چەندین ڕێگا بۆ هاوکاریی قوربانییەکانی ئۆکرانیا دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینیی ئاوارەبوونی زیاتر لە هەشت ملیۆن ئۆکرانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: سزادانی بەندکراوانی بادینان دادگا دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی قورس

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دادگاییکردن و سزادانی بەندکراوانی بادینان ڕایگەیاند ئەوەی لە دادگاییکردنەکەدا ڕویداوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی…
Total
0
Share