سبەینێ كۆبوونەوە گرنگەکە بەرێوەدەچێت
تایبەتە بە دامەزراندن

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەرێوەدەچێت و چاوەڕواندەكرێت بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خۆبەخشەكان بدرێت.

هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش لەسنووری پارێزگای دهۆك ئەنجامدراوە و سبەینێش خۆپیشاندانەكان بەردەوامدەبێت ناكرێت هیچ كەسێك بۆ سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دانەمەزرێندرێن.

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی وتی، “بڕیارە سبەینێ دووشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەرێوەبچێت و چاوەڕواندەكرێت لە بەرژەوەندیی كارمەندانی خۆبەخش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڕیاربدرێت و ئومێد دەخوازین بڕیاری دڵخۆشكەر لەبارەی خۆبەخشەكانمانەوە بدرێن”.

ئاشكرایكرد، ” ناكرێت بە نووسراوی نهێنيی كارمەندی خۆبەخش بۆ سنووری پارێزگای دهۆك دابمەزرێت و لە سلێمانی و هەڵەبجە كارمەندانی خۆبەخش دانەمەزرێندرێن بۆیە ئێمەش فشارمان كردووە و داوادەكەین مافی خۆبەخشەكانمان پێشێلنەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەت کۆمەڵێک داواکاریی دارایی و کارگیڕی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی پەسەندکرد

پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەتەوە و کۆمەڵێک داواکاریی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏كۆدەبێتەوە

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی ‏خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆببێتەوە، بەمەبەستی پاڵپشتی لە…
Total
0
Share