لە هەولێر خۆپیشاندانە.. شۆفێران ڕێگەیەكیان داخستووە

دژی گرانبوونی کرێی کێشانی کاڵاکانیان جارێکی تر شۆفێرانی بارهەڵگر لە هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، شۆفێران ڕێگای ھەولێر – گوێریان داخستووە و داوای كەمكردنەوەی كرێكانیان دەكەن.

ئەو شۆفێرانە لەمیانەی قسەكردنیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا باسیان لەوەدەكرد، پێشتر بۆ هەر بارێک دەخرایە سەر “قەپان” سێ هەزار دیناریان لێ وەردەگیرا، بەڵام بەبڕیارێك پارەكەیان بۆ پێنج هەزار زیادکراوە.

بەوتەی خۆشیان ئەگەر بێت و ڕۆژانە چەند بارێک بکەن کرێیەکی زۆر لەسەریان دەکەوێت، ئەگەریش بارەکانیان قەپان نەکەن ئەوا زیاتر لە 400 هەزار دینار غەرامە دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
Total
0
Share