پارتی دیموکراتی کوردستان فەرمانی بە گوڵبارانکردنی مەسرور بارزانی لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ هەرێمی کوردستان دوای سەردانەکەی بۆ بەریتانیا دابوو، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پارتی بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشکردنەسەر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا لەلایەن ڕەوەندی کوردییەوە لەو وڵاتە، پارتی دیموکراتی کوردستان فەرمانی دەرکرد، بۆ سەرجەم لق، ناوچە و یەکێتیی قوتابیانی ئەو حزبە کە لەکاتی گەڕانەوەی سەرۆکی حکومەت لە فڕۆکەخانە ئامادەبن و گوڵبارانی بکەن.
بەڵام دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە و پلانی پارتی بۆ گوڵبارانكردنی مەسرور بارزانی لەكاتی گەڕانەوەیدا ئاشکراکرد، پارتی ناچار پلانەكەی هەڵوەشاندەوە.