ئامادەكارییەكان بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قورسترین دیاردەی وشكەساڵی دەستيپێكرد

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەیەك بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی قورسترین دیاردە و بارودۆخی كەمئاوی و وشكەساڵی لە هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان بە نوێنەرایەتيی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی كرد لە بەنداوی دوكان، كە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكان و بەڕێوەبەری گشتیی مەركەزی نیشتمانیی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق و بەڕێوەبەری گشتيی مەركەزی توێژینەوەی ناوچەی باكووری وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، بۆ بریاردان و تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاڵۆزی كەمئاوی و ڕەچاوكردنی ئاوی كۆكراوەی بەنداوەكان بەڕێوەبەرانی بەنداوەكانی دوكان، دەربەندیخان، حەمرین، دبس و بەڕێوەبەرانی سەرچاوەكانی ئاوی كەركوك و دیالە و گەرمیان ئامادەبوون.

ئاماژە بەوەكراوە، لە چوارچێوەی دابینكردنی پێویستییەكانی هاوڵاتییان لە ئاوی خواردنەوە و بەراو و باخ، توانرا پلانێكی هاوسەنگی گونجاو لە پێناو بەرژەوەندیی هەموو لایەك دابنرێت، هاوكات پێشنیازی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە كەركوك، دیالە و گەرمیان كران بۆ ڕێگری و كۆنتڕۆڵكردنی بە فیڕۆدانی ئاوی زیادە و باشترین ئیدارەدان و دابەشكردنی ئاو بۆ هاوین و پایزی ئەمساڵ بە ئامانجی ڕووبەرووبوونەوەی قورسترین دیاردە و بارودۆخی كەمئاوی و وشكەساڵی لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە دەركرد

بابەتی دواتر

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە..سنوورەكانی دەسەڵاتی یەكێتی بووە بە پایتەختی ئازادی بۆ ڕۆژنامەنووسان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەقین.. دوو بومەلەرزە روویدا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە قەزای خانەقینی هەژاندووە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە كە داتا و زانیارییەكانی لە…
Total
0
Share