توركیا كوژرانی دووەم سەربازی لە هەرێم ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی توركیا کوژرانی دووەم سەربازی وڵاتەکەی لە خاکی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەفسەرێک بە پلەی مولازم لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە ئەنجامی ھێرشێکی مووشەکی کوژراوە.

بەوەش كوژرانی ئەو ئەفسەرە دەبێتە دووەمین سەربازی تورکیا کە لەو ئۆپراسیۆنەدا کوژراوە.

لەلایەكی دیكەوە ھەپەگە ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو 87 سەربازی توركیا لە مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و کوڕەژارۆ کوژراون و15 سەربازیشیان بریندارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا عەبدوڵا بۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەفەندی بەمێژوودا بچۆرەوە و ئەوجا باسی خیانەت بکە

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو وەڵامی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت، “ئەرێ ئەوانەی سەرخان و ژێرخانی وڵاتیان تاڵانکردووە چین!؟”.…
Total
0
Share