بەغداد بەڵێنێك بە هەرێم دەدات

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەڵێندەدات كێشەی دابەشنەكردنی ئارد لە هەرێمی كوردستان چارەسەربكات.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی بە‌شە‌ ئاردی مانگانە‌ی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان پەیوەندیی بە سە‌رۆك كۆماری عێراق و وە‌زیری بازرگانیی عێراقەوە كردووە.

ئاماژەی بەوە كرد، تائێستا لە‌هە‌رێمی كوردستان وە‌جبە‌ی یە‌كە‌م بە‌تە‌واوی دابە‌شنە‌كراوە‌، وە‌زارە‌تی بازرگانیی بڕی گە‌نمی پێویستی نە‌ناردووە‌ بۆ ئاشە‌كان تا بڕی پێویست بەرهەمبهێنن بۆ دابە‌شكردنی ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا،

موسەننا ئەمین وتی، “لە‌پە‌یوە‌ندییە تەلەفۆنییەكەدا وە‌زیری بازرگانیی عێراق بە‌ڵێنیدا بە‌زووترین كات و لە ‌ڕۆژانی داهاتوودا چارە‌سە‌ری ئە‌م كێشە‌یە‌ بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا تەندروستیی جەلال پەرێشان تێکچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا  جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی تەندروستی تێكچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە. ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

مەسعود عەبدولخالق: 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕوویدا

توێژەرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەوە ڕوویدا. مەسعود عەبدولخالق توێژەری سیاسی لە لێدوانێكدا…
Total
0
Share