مانگانە 2000 ئاگركەوتنەوە لە عێراق ڕوودەدەن

بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت، مانگانە دوو هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە شارەكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان تۆماردەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، مانگانە دوو هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە شارەكانی عێراق-دا ڕوویانداوە.

نەواف سەباح شاكر ڕێكخەری میدیا لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، لێدوانی بۆ میدیای فەرمیی عێراق داوە و ڕایگەیاندووە، ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ژمارەیان شەش هەزار ئاگربووە و لە شارەكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان ڕوویانداوە.

بەپێی وتەی ئەو، هۆكاری زۆرینەی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە، كەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی مەرجەكانی سەلامەتییە، چونكە یاسای بەرگریی شارستانیی عێراق بەپێی پێویست نییە و نەبووەتە ڕێگر لەبەردەم پێشێلكارییەكانی خاوەنی پڕۆژە جۆراوجۆرەكاندا.

لە عێراق-دا بەشێك لە ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانە و دامەزراوەكانی وڵاتدا ڕوودەدەن و ساڵانە دووبارە دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

"زانیارییە فەلەكناسییەكان هەڵەن" <br>ڕوونكردنەوەی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریكردنی جەژنی ڕەمەزان

بابەتی دواتر

مستەفا كازمی شاندێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی كارەبا دەنێرێتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە ئەڵمانیا

كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە شاری میونشنی ئەڵمانیا.…
Total
0
Share