بێجگە لە “دیلیڤەری”.. پۆلیسی کەرکوک لە ڕەمەزاندا هاتوچۆی ماتۆڕ قەدەغەدەکات

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرێتیی پۆلیسی کەرکوک بڕیاری دا لە مانگی ڕەمەزاندا هاتوچۆی ماتۆڕ قەدەغەبکات.

بەڕێوەبەرێتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، “وەک جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پلانی ئاسیشی تایبەت بە پاراستنی پارێزگای کەرکوک لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، لەم مانگەدا هاتوچۆی سەرجەم جۆرەکانی ماتۆڕ لەناو پارێزگاکەدا قەدەغەبکرێت، ئەمە ماتۆڕەکانی گەیاندن(دیلیڤەری) ناگرێتەوە”.

هەروەها ڕایگەیاند، “بە پێچەوانەی ئەمەوە، کەسی سەرپێچیکار سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییەکان لە ئەستۆدەگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمید ئەحمەد لەتیف: بڕیارەكەی عێراق پێشمەرگە ناگرێتەوە كە ئەفسەر كێشی زۆربێت پلەی بەرز نەكرێـتەوە

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوە بۆ ئەو ئەفسەرانەی كێشیان زۆرە، پێشمەرگە…
Total
0
Share