دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق لە دوای جەژنەوە دەستپێدەكەنەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، لە دوای جەژنەوە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكەنەوە و دەشڵێت، ئەم ماوەیە دەرفەتە تاوەكو لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو وادەیەی دادگای فیدراڵی دیاریكردبوو بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، لێكدانەوەی بۆنەكراوە و دیارینەكراوە كاتەكەی، ئەو وادەیەی كە سەدریش داویەتی بە چێوەی هەماهەنگی وادەكات دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بكەونە دوای جەژنەوە.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە “ئەم ماوەیە دەرفەتێكی گونجاوە كورد لەنێو خۆیدا ڕێكبكەوێت و چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدریش لێكنزیكبوونەوە لەنێوانیان ڕووبدات”.

چونكە، وەكو بڕیار ڕەشید دەڵێت، ئەم ماوەیە دەرفەتە بۆ دانوستاندنی زیاتر، تاوەكو بگەنە ئەنجامێك كە ئەم دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی ئێستا كۆتایی پێبێت و حكومەتێكی تەوافوقی پێكبهێنن.

بابەتی پێشتر

تینووت دەکەن.. لە ڕەمەزاندا خۆت لەم خواردن و خواردنەوانە بەدووربگرە

بابەتی دواتر

لەهەولێر باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share