کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێش تۆز و خۆڵ لە کەشدا دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ئەمڕۆ و سبەینێشدا تۆز و خۆڵێکی سوک لە کەشدا دەبێت.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا تۆز و خۆڵ لە کەشدا دەبێت، بۆ سبەینێ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک.

پلەکانی گەرما لە پارێزگای دهۆک جێگیر دەبێت و لە هەولێر، سلێمانی و کەرکوک پلەکانی گەرما پلەیەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
Total
0
Share