لە نەجەفەوە هۆشداری بە شیعەكان دەدرێت

پێشنوێژ و وتارخوێنی نەجەف داوا لە چێوەی هەماهەنگی کە هێزە شیعەکانی عێراق لەخۆدەگرێت و ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر دەکات لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن بۆ چارەسەری کێشەکانیان.

سەدرەدین قەبانچی پێشنوێژ و وتارخوێنی نەجەف، هۆشداریدەدات لەوەی ئەگەر هەر لایەنێکی شیعە لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا پشتگوێبخرێت شیعەکان دەبنە کەمینە لە عێراق.

داواش لە چێوەی هەماهەنگی و ڕەتی سەدر دەکات لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و دەڵێت، پێویستە دەستبەرداری هەندێک بابەت ببن لەپێناو بابەتی گەورەتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی فەرەنسی: بارانبارینی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراق دەبوژێنێتەوە و کۆتایی بە وشکەساڵی دەهێنێت

ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس ئەوە دەخاتەڕوو، کە بارانبارینی زستانی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراقی زیندووکردووەتەوە دوای سێ ساڵ لە وشکەساڵی…
Total
0
Share