نەوت بە 75 دۆلار لە بودجەی عێراقدا جێگیردەكرێت و بەهای دۆلار كەمناكرێتەوە

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نرخی بەرمیلێك نەوتی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا بە 75 دۆلار دیاریكرد.

مشعان جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە بۆیە دیاریكردنی 75 دۆلار وەك نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا كارێكی لۆژیكییە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە “هەرگیز بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناردا كەمناكرێتەوە” و ڕایگەیاند، “دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار كارێكی ئابورییانە نییە”.

وتیشی، “حكومەت و وەزیری دارایی و بانكی ناوەندی بڕوایان وایە كە كەمكردنەوەی بەهای دۆلار مەترسیی درێژخایەن لەسەر ئابوریی عێراق دروستدەكات، بۆیە هەرگیز ئەوە ڕوونادات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share