وەزارەتی تەندروستی لەبارەی كێشەی كەمی دەرمانەوە بڕیاریدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ كێشەی كەمیی دەرمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بكات و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی تایبەتمەند بەشێوەیەكی مەیدانی بەدواداچوون بۆ گرفتەكان دەكەن.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان كە واژووی دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە و تێیدا هاتووە مەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەی كەمی دەرمان و خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی تایبەت بە بواری دەرمان لەلایەن بانكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەك بۆ بەدواداچوونی ئەو كێشانە دراوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، لیژنەكە بەشێوەی مەیدانی بەدواداچوون بۆ گرفتەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر داوای كورد سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجامدەدەن

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داواكاریی كورد بڕیاریدا پێنجشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەنجامبدرێت. ئەمڕۆ…
Total
0
Share