ئێران بۆ ئیسرائیل: بە یەک وشە وەڵام دەدەینەوە، “هەولێر”‏

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەرامبەر چوونی نێردەیەکی ئیسرائیلی بۆ نێو كەشتیگەلی ناڤیی پێنجەمی ئەمریکا ڕایگەیاند، تەنیا وەڵامێکی یەک وشەییان هەیە: “هەولێر”.

ئەمڕۆ دووشەممە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران، وەڵامی پرسیارێكی تایبەت بە جموجۆڵەكانی ئیسرائیلی دایەوە و ڕایگەیاند، “من بە یەک وشە وەڵام دەدەمەوە، ئەویش هەولێرە”، وەك ئاماژەیەك بۆ هێرشە مووشەكییەكەی مانگی ڕابردووی سەر شاری هەولێر.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا و لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە دەڵێت، “ئیسرائیل ڕایگەیاندووە بەمنزیكانە نێردەیەکی سەربازی دەنێرێتە ناو ناڤیی پێنجەمی ئەمریکا لە کەناراوەکانی بەحرەین، ئەمەش بەو واتایە دێت کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگاتە کەنداوی فارس، هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی چییە و هەنگاوی دیپلۆماسیتان چی دەبێت؟”، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، “ئیسرائیل لە ڕۆژی یەکەمەوە هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی دۆخی ناوچەکە ئاسایی نەبێتەوە، ئەوەش لە ڕێگەی خراپەکاری، پیلانگێڕی و دەستتێكەڵكردن لەگەڵ ئەوانی تردا، وەڵامی ئێران هەمیشە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی ڕوونبووە، من بە یەک وشە وەڵام دەدەمەوە، ئەویش هەولێرە”.

سەعید خەتیبزادە جەختیكردەوە كە “تاران هیچ کات لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئیسرائیلدا بێوەڵام نەبووە” و هێرشەکەی مانگی ڕابردووی سەر شاری هەولێری وەک نموونەی وەڵام و بەرپەرچدانەوەکانی ئێران هێنایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: دزەکردن لە دامەزراوە ئەتۆمییە بەئامانجگیراوەکاندا روونادات

تەلەفزیۆنى ئێران رایدەگەیەنێت، هیچ دزەکردنێکى تیشکى ئەتۆمى لە ناوەندە ئەتۆمییەکاندا روونادات. تەلەفزیۆنى ئێـ.ـران بڵاویکردەوە، لەناو دامەزراوە ئەتۆمییە بەئامانجگیراوەکاندا…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: پێشوازی…
Total
0
Share