قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، له‌سه‌ر زانیاریی هاوڵاتییان و بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر چه‌وری ناته‌ندروست، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشی داخست و خاوەنەکەی ڕوبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجەکانی کارکردن و سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکانی ڤێتێرنەری و تەندروستی و هەبوونی بڕێکی زۆر چه‌وری خراپ و نه‌شیاو بۆ خواردن، لیژنەکانی قائیمقامیەت گۆشتفرۆشی باوانی لە شاری سلێمانی داخست”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “خاوەنی گۆشتفرۆشی باوان، به‌نیازبووه چه‌ورییه خراپبووه‌كه له‌گه‌ڵ گۆشتی دیكه‌دا تێكه‌ڵ بكات و به‌شێوه‌ی قیمه به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغیبكاته‌وه، بڕێكیشی له‌و چه‌ورییه خراپبووه به نۆكاو فرۆشه‌كان، فرۆشتووه”.
له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه ده‌ركه‌وت به‌فرگره‌كه‌ی له دوكانێكی نزیكی خۆی داناوه و پڕی كردووه له‌و جۆره چه‌ورییه خراپه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێو‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن، وەك قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە.
ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، “به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، گۆشتفرۆشی باوان، نزیك چایخانه‌ی شه‌عبی ناو بازاڕی شاری سلێمانی داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه”.