کشتوکاڵی عێراق: پێشبینیی سێ ملیۆن تۆن بەرهەمی گەنم دەکەین

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پلانی ئەمساڵی بۆ بەرهەمی گەنمی جوتیاران بەجۆرێک داناوە کە بگاتە سێ ملیۆن تۆن، سەرەڕای بوونی ئاوی پێویست بۆ وەرزەکانی داهاتووش.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لەزاری مەهدی جبوری وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە بڵاویکردەوە، پلانی وەزارەتەکەیان بۆ وەرزەکانی داهاتوو و بەرهەمەکانی دانەوێڵە داناوە، پێشبینی دەکەن بەرهەمی ئەمساڵی گەنم لەنێوان 2.5 بۆ سێ ملیۆن تۆندا بێت.

دڵنیاییشی لەبارەی بەرهەمی گەنمی جوتیاران و ئاوی پێویستەوە دا، کە لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو هەماهەنگییان کردووە بۆ گلدانەوەی ئاوی پێویست بۆ وەرزی داهاتوو کە بەرهەمی گەنم پشتی پێدەبەستێت.

ئاماژەی بە ئاوی گلدراوەی پێویستکرد کە دەتوانن ئەو پلانەی دایانناوە 100% جێبەجێی بکەن.

پێشتر حکومەتی عێراق جوتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستانی دڵنیاکردەوە کە بۆ ئەمساڵ سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیاران وەردەگرن.

قسەكردن لەبارەی بەرهەمی ناوخۆی گەنم لە عێراق لەكاتێكدایە، ترس هەیە شەڕی ‏ئۆكرانیا – ڕوسیا كاریگەریی لەسەر وڵاتان هەبێت لەڕووی دەستگەیشتن بە گەنم و ماددە ‏خۆراكییەكانی دیكە، بەو پێیەی ئۆكرانیا یەكێكە لە هەناردەكەرە سەرەكییەكانی گەنم و ‏بەشێك لە ماددە خۆراكییەكان، بۆ وڵاتانی جیهان، بە عێراقیشەوە.‏

بابەتی پێشتر

هەوڵێك بۆ كوشتنی سەرۆكی كازاخستان پوچەڵكرایەوە

بابەتی دواتر

چین لەدوای 2020ـەوە ئەمڕۆ بەرزترین ژمارەی تووشبوونی بە کۆرۆنا تۆمارکرد.. 25 ملیۆن کەس لە کەرەنتینەدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share