فڕۆكه‌یه‌كی جەنگیی سوپای تایوان لە جۆری F-16 له‌كاتی مه‌شق و ڕاهێناندا ونبوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم ڕایگه‌یاند، یەكێك له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی لە جۆری F-16 له‌كاتی مه‌شق و ڕاهێنانی شه‌و، ونبووه.
ئاشكراشیكرد، فڕۆكه‌كە دوای نزیكه‌ی دوو خولهك له به‌ڕێكه‌وتنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕادار پچڕاوه و هه‌واڵی فڕۆكه‌وانه‌كه نازانن.
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه ونبووه‌كه، ڕێنمایی دراوه بۆ گه‌ڕانی به‌رفراوان له ئاسمان و ده‌ریادا له ده‌ورووبه‌ری بنكه‌ی ئاسمانی شاری هوالیه‌ن.