نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوت بەڕێژەی 4.9% دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسیش بەڕێژەی 6.35% دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 101 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، هۆکاری ناجێگری نرخی نەوتی بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا گەڕاندووەتەوە، هەروەها هەڕەشەكانی پوتین بۆ ڕاگرتنی هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا.