بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی کۆبووەوە.
لەدیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان تاوتوێکران و میکانیزمەکانی دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عێراقی تێکەوتووە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەروەها جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە دۆخی ئەمڕۆی عێراق پێویستی بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش و زمانی گفتوگۆیە، ئەمە جگە لەوەی دەبێت سەقامگیریی سیاسی لە وڵات لەبەرچاو بگیرێت و هەموو هەوڵەکان لەو پێناوەدا بێت.