لە دەربەندیخان دوو کەس بەتۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیرکران

بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان دوو کەسیان دەستگیرکرد کە لەسنووری گوندی زمناکۆ ژمارەیەک داربەڕووی گەورەیان بڕیبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان ئاشکرایکرد، لەسنووری گوندەکانی زمناکۆ و مۆردکە هەلمەتێکی دەستگیرکردنیان بۆ ئەو کەسانە ئەنجامداوە کە دار دەبڕنەوە، توانیویانە دوو کەس دەستگیربکەن بەهۆی بڕینەوەی ژمارەیەک داربەڕووی گەورە.

ئەو دوو کەسە ئێستا دەستبەسەرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

   

بابەتی پێشتر

لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

هەر خوێندكارێك 10 ملیۆن دیناری پێدەدرێت بۆ توێژینەوەی زانستی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بەهای…
Total
0
Share