كەجەكە: پارتی‌ و توركیا ڕێككەوتوون هێرشبكەنە سەرمان

كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە بڵاویكردووەتەوە، پارتی‌ و دەوڵەتی توركیا ڕێككەوتوون بە هاوبەشی هێرشبكەنە سەر گەریلاكانی ئازادیی كوردستان و داوا دەكەن ڕێگریی لەو پیلانانە بكرێن.

ئەمڕۆ شەممە كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ،ئامادەكارییەكانی دەوڵەتی توركیا و پارتی‌ بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش هەیە و زانیاریی وردمان لەسەر ئەو پیلانە ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە : “لە ئێستادا پارتی‌ زانیاری دەگەیەنێتە دەوڵەتی توركیا و هەوڵی دروستكردنی ئاژاوەگێڕیی لە ناوچەكانی گەریلا دەدات”.

كۆما جڤاكێن كوردستان ئاماژەی بەوە كرد، “میدیاكانی باشووری كوردستان بڵاویانكردووەتەوە توركیا جموجۆڵەكانی دەستپێكردووە و بۆ ئەوەش ڕێككەوتنیان لەگەڵ پارتی‌ كردووە و پيلانی هاوبەشیان داڕشتووە و توركیا پێشمەرگە بەرامبەر گەریلا دەخاتە شەڕەوە”.

كەجەكە باسی لەوە كرد، “پارتی‌ واز لە بەشداریكردن لە ئۆپەراسیۆنە داگیركارییەكان ناهێنێت و ئامادەكاریی بۆ شەڕ دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی کاری هاوپەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share