ئەمڕۆ پارە لە هەولێرەوە نەگەیشتووەتە سلێمانی و مووچە دابەشنەكرا

ئەو وەزارەت و دەستانەی بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی شوبات وەربگرن، تائێستا پارەیان بۆ تەرخاننەكراوە، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی دەڵێت، “بەپێی خشتەی دیاریكراوی وەزارەتی دارایی چەكی مووچەمان بە فەرمانگەكان داوە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیاروایە كاتژمێر 5ی ئەم ئێوارەیە پارە لە هەولێرەوە بۆ دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دەستەكان بگاتە پارێزگای سلێمانی و دەست بە دابەشكردنی بەسەر فەرمانگەكاندا بكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، “ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی مووچە نەدراوە و چاوەڕوانی گەیشتنی پارەكە دەكرێت لە هەولێرەوە بگاتە سلێمانی و دەستدەكرێت بە دابەشكردنی”.

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی خشتەی دیاریكراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری، چەكی مووچەمان بە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكان داوە كە دیاریكراون و خەرجكردنی پارەكەیان لای بانكەكان دەبێت.

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی وەزارەتەكانی (سامانە سروشتییەكان، پیشەسازی و بازرگانی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ڕۆشنبیری، گواستنەوە و گەیاندن و كارەبا ) دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار عەبدوڵا لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی هەرێمدا  بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی ئاڵۆزی بوو لەگەڵ بەغدا و سلێمانی

هۆشیار عەبدوڵا رایگەیاند، مەسعود بارزانی لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی هەرێمدا  بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی ئالۆزی و ئیدارەدانی تەنگژەکانی بوو لەگەڵ…
Total
0
Share