فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە بەهۆی ڕێكخستنەوەی باج لە هەرێمی كوردستان، داهاتی باج لە كابینەی نۆیەم گەیشتووەتە بەرزترین ئاست بەراورد بە سەرجەم كابینەكانی پێشتر.
ئاماژە بەوە كراوە، “باج زیاد نەكراوە، تەنها سیستمی وەرگرتنی باج ڕێكخراوەتەوە”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی باسی لەوەكرد، “دەیان شوێنی وەكو یانەی شەوانە، بەنزینخانە، كۆمپانیا و نەخۆشخانە تایبەتەكان بەهۆی نەدانی باجەوە داخراون”.