تەرمی یەكێك لەو دوو كەسەی خۆیان هەڵدابووە ڕووباری سیروانەوە دۆزرایەوە

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، تەرمی یەكێك لەو دوو ‏كەسەی سەرقاڵی هەڵدانەوەی گۆڕێكی مێژوویی بوون و ئاسایش ڕاوینابوون، دۆزرایەوە.‏

كەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی یەكێك لەو دوو كەسە دۆزرایەوە، كە لە چەند ڕۆژی ‏ڕابردوودا لە گوندی ژاڵەناوی نزیك دەربەندیخان، كاتێك سەرقاڵی هەڵدانەوەی گۆڕێكی ‏مێژوویی بوون، تیمێكی ئاسایش هەوڵی دەستگیركردنییانی دابوو، بەڵام دوو لە ‏تۆمەتباران خۆیان هەڵدابووە ڕووباری سیروانەوە.‏

ئاماژەی بەوەكرد، “ئەمڕۆ لە گژوگیای نێو ڕووباری سیروان، تەرمی یەكێك لەو دوو ‏كەسە دۆزرایەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان و تیمی مەلەوانیی ‏بەرگریی شارستانیی گەرمیان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەكەی دیكەن”.‏

پێشتر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دوو لە تۆمەتبارەكان دەستگیركرابوون و بە بڕیاری ‏دادوەر ڕاگیراون.‏

بابەتی پێشتر

دانێلۆ: ڤیاڕیاڵ سزایداین

بابەتی دواتر

هەواڵگریی بەریتانیا: داگیركاریی ڕوسیا لە سەرجەم بەرەكاندا ڕاوەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share