یاریی نێوان چێڵسی و نیوکاسڵ بووە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا

لە دوایین یارییەکانی پریمەرلیگدا، هاندەرانی یانەی چێڵسی پاڵپشتیی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕوسی-یان کردووە، لە بەرامبەردا هاندەرانی نیوکاسڵ بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ئۆکرانیا وەڵامیانداونەتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئاشکرایکردووە، ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان چێڵسی و نیوکاسڵ خراپترین قۆناغی خوولی نایابی ئینگلیزی بەخۆیەوە بینیوە، هاندەرانی دوو جەمسەرەکە بەئاشکرا سیاسەتیان تێکەڵ بە وەرزش کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لەو یارییەدا کە بە بردنەوەی چێڵسی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات، هەوادارانی “بلوزی لەندەن” بانەرێکیان بە دروشمی “ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمان” بەرزکردووەتەوە، کە گوزارشت لە پاڵپشتییان دەکات بۆ خاوەندارێتیی ڕوسیی یانەکەیان.

لە بەرامبەردا هاندەرانی تیمی ڕکابەر، ئاڵای ئۆکرانیا-یان دژی لەشکرکێشیی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەرزکردووەتەوە، هەروەها بەشێک لە هاندەرە سعودییەکانی نیوکاسڵ ئاڵای سعودیەیان بەرزکردووەتەوە.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، ئەوەی ڕوودەدات قۆناغێکی مەترسیدار و تێکەڵکردنێکی ڕاستەوخۆی سیاسەتە بە تۆپی پێی ئینگلتەرا، ڕەنگە لە داهاتوودا لێکەوتەی خراپی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌بردنه‌وه‌ له‌ مایۆرکا دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share