وه‌زاره‌تی شاره‌وانى: بەسەرسوڕمانەوە هەواڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانیمان بیست

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی له‌باره‌ى ڕاگرتنى كاره‌كانى پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و ڕاگرتنی كاری پڕۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌وه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی ڕاگرتنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بۆ هەموو لایەكی ڕووندەكەینەوە كە كاری هیچ پڕۆژەیەک لە سەرتاسەری كوردستان بە كاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی ڕانەگیراون”.

ده‌شڵێت، “ئێمە بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەمان لە میدیاكانەوە بیستووە”.

هه‌ر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌ڵێت، “حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوپەڕی ئاسانکاریی و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریکردنیان، هەروەها بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە.”

هه‌ر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، “ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و ڕاگرتنی كاری پرۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر”.

بابەتی پێشتر

ڕۆمانی "شەیتانەکان"ی دۆستۆیڤێسکی كرایە كوردی

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد توخێل لە چنگی چێڵسی دەردەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست…
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە بەوپێیە بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەپێی پێشبینییەکان،…
Total
0
Share