هیومەن ڕایتس وۆچ: ڕوسیا زانیاریی شێوێنراو لە قوتابخانەکانیدا سەبارەت بە ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردەی ڕوسیا مامۆستایانی وڵاتەکەی ڕاسپارد، بۆ بڵاوکردنەوەی “زانیاریی کۆمەڵایەتی”، بەپێی ڕێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ ئەو زانیارییانە شێوێنراون و ناونیشانەکە جیاوازیی هەیە لەگەڵ ئەو ناوەڕۆکەی بە مامۆستاکان دراوە، دەبێت مامۆستایان بەدەنگی بەرز لە پۆلەکانیاندا بیخوێننەوە لەبەردەم پارچە ڤیدیۆیەکی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا.

ئەو هێڵەی بۆ مامۆستایانی ڕوسی دیاریکراوە ئەوەیە، بەخوێندکارەکانیان بڵێن مۆسکۆ کیێڤ ڕزگاردەکات لەبەرئەوەی “سیاسەتی ئێمە ئازادییە، بۆئەوەی هەمووان مافی داهاتووی خۆیان و منداڵەکانیان هەبێت”.

ئەگەر منداڵەکان پرسیاریانکرد ئایا ڕوسیا لەجەنگدایە؟، دەبێت مامۆستایان بەمجۆرە وەڵامی بدەنەوە: ڕوسیا “ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ئاشتی” ئەنجامدەدات بۆ ڕاگرتنی “کابوسی کۆمەڵکوژی”ی دژی ملیۆنان ڕوسی و ئەوانەی بەڕوسی قسەدەکەن لەناوچەکانی دۆنیتسک و لۆگانسک.

هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لەدوای بڕیاری پەرلەمانی ئەو وڵاتە هات کە لە 16ی مانگی ڕابردوودا پوتین داوای پەسەندکردنی لێکردبوون، بۆ داننان بەهەردوو ناوچەی دۆنیتسک و لۆگانسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

دوای جەند ڕۆژێک لە پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە پوتین فەرمانی دانپێدانانەکەی واژووکرد، هەر دوابەدوای ئەوەش فەرمانیکرد بە هێزە ئامادەکراوەکانی کە چەند مانگێکبوو لە سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکرابوون، بۆ جێبەچیکردنی “ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ئاشتی” لەو دوو ناوچەیە.

لەو نوسراوە ئامادەکراوەی سەبارەت بەو شەڕە دراوە بە مامۆستایان هاتووە، سەرکردەکانی ڕوسیا جەنگیان ناوێت، هەروەها ئاڵۆزی و ململانێ دروستناکەن، هەرکارێک بیانەوێت لەڕێگەی دانوستان و دیپلۆماسییەوە چارەسەری دەکەن، هیچ شتێکیش بەسەر هیچ کەسێکدا بەزەبری هێز ناسەپێنن.

سەرەڕای ئەو دەقە نوسراوەی دراوە بە مامۆستایان تاوەکو لە خوێندنگەکاندا بڵاویبکەنەوە وەک وانەیەکی کۆمەڵایەتی،  حکومەتی ڕوسیا کەناڵە میدیاییە سەربەخۆکانی کە باسیان لە شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا دەکرد داخست وەک Rain TV و دەنگی Echo of Moscow.

هەروەها ئەو مامۆستایانەشی لە خوێندنگەکان دەرکرد کە بەئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا پیشاندەدا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەموکورتی لە حوکمڕانی وایکردووە خەڵک بڵێن ڕاپەڕینمان نەکرد بۆئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ند كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share