سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 43%ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كۆمپانیاكان و 41%ی بۆ مووچە تەرخاندەكرێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێنه‌كراون و مافه ده‌ستووریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێلكراون.
وتیشی، “له هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستووردا نه‌هاتووه و هیچ دادگایه‌كیش بۆى نییه و شه‌رعیه‌تى ئه‌وه‌ى نییه ماده ده‌ستووریه‌كان بگۆڕێت، بۆیه بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى دادگا دژى هه‌موو بڕگه و ماده‌كانى ده‌ستوورى عێراقه، ده‌ستوور مافى به‌خه‌ڵكى كوردستان داوه به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه بكات”.
مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، “دادگاى فیدراڵى ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ده‌بوو به‌ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌یكه‌لى دادگاكه سه‌رله‌نوێ پێكبهێندرێته‌وه”.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەبارەی داهاتی نەوت ڕوونیكردەوە، بەشێك لە پارەی داهاتی نەوت دەدرێتە كۆمپانیاكان بۆ خەرجی دەرهێنان، بەشێكیشی بۆ گواستنەوەیە، بەشێكیشی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و سەرجەمی بۆ مووچەیە، هەروەها بەشێك لە پارەكە بۆ قەرزەكانە.
بە ژمارەش ڕوونیكردەوە، 7%ی داهاتی نەوت بۆ دانەوەی قەرزەكان دەڕوات، 43% دەدرێتە كۆمپانیاكان بۆ دەرهێنانی نەوت، 9% بۆ هەقی گواستنەوەیە.
مەسرور بارزانی ئاشكراشیكرد، پێشتر 25 تا 28%ی داهاتی نەوت دەگەڕایەوە بۆ مووچە، بەڵام دوای چاكسازی لە كابینەی نوێ 41%ی پارەی نەوت تەنها بۆ مووچە تەرخاندەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتی خۆی نەوتی هەرێم كەمتر لە نرخی سۆمۆ دەفرۆشرا، بەڵام لەم كابینەدا گفتوگۆیان لەگەڵ كۆمپانیای كڕیاری نەوت كردووە تا رێژەی ئەو جیاوازییەی نێوان نەوتی هەرێم بەرامبەر برێنت یان سۆمۆ كەمبكەنەوە و بەوەش توانیویانە نزیكەی چوار دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بۆ خەزێنەی حكومەت بگەڕێننەوە.
سەرۆكی حكومەت وتیشی، خەرجی مووچە پێویستی بە 600 ملیۆن دۆلار هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی هەرێم خەرجی دیكە لەسەرە وەك پرۆژە و قەرزەكان.
سەبارەت بە داهاتی نانەوتیش ئەوەی خستەڕوو، لە داهاتی نانەوتیش چاكسازییان كردووە، لەماوەی ڕابردوودا توانیویانە داهاتی نانەوتی و ناوخۆ زیادبكەن، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كێشەی تێكەوتووە.
وتیشی، “بەداخەوە لە هەندێك لە خاڵە سنوورییەكان بێ ئیلتیزامی كرا و ئەو داهاتانە ناگەڕێتەوە”.
سەرۆكی حكومەت دووپاتیشیكردەوە، بەهۆی ئەوەش كە 200 ملیار دینارەكەش لەلایەن بەغدادەوە نانێردرێت، بۆیە داهاتی نەوت بەشی هەموو پابەندییەكانی سەر حكومەت ناكات.
جارێكی دیكە ڕوو لە ناوەند جەختیشیكردەوە، “بەهیچ شێوەیەك واز لە یەك مافی دەستووری خۆمان ناهێنین” و داواشیكرد ئەو ماددە دەستوورییانەی تائێستا جێبەجێنەكراون، لەم خولەدا كاری لەسەربكرێت و جێبەجێبكرێن.