زیاتر لە 200 عێراقیی نیشتەجێی ئۆكرانیا چوونە خاكی پۆڵەنداوە

ئەو داتایانەیان لە دەسەڵاتدارانی پۆڵەنداوە وەرگرتووە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە، 223 عێراقیی نیشتەجێی ئۆكرانیا گەیشتنە پۆڵەندا.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە ڕایگەیاند، 223 عێراقی كە لە ئۆكرانیا نیشتەجێبوون بەهۆی شەڕ و گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیاوە گەیشتنە پۆڵەندا.

وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە، ئەو داتایانەیان لە دەسەڵاتدارانی پۆڵەنداوە وەرگرتووە و هەماهەنگییان لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە وارشۆ هەیە.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردبووەوە، 5537 عێراقی لە ئۆكرانیا نیشتەجێن كە ژمارەیەكیان ڕەگەزنامەی ئۆكرانییان وەرگرتووە و بەشێكی دیكەیان مۆڵەتی مانەوەیان وەرگرتبوو.

بابەتی پێشتر

(PGMOL) تەنها داوای لێبوردنێکی لە ئێڤەرتۆن کرد !

بابەتی دواتر

ڕوسیا و ئۆكرانیا بۆ دووه‌م جار دانوستاندن ده‌كه‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share