تەقە لە بەڕێوەبەری بانكێكی كەركوك كرا

شاری كەركوك

بەڕێوەبەری بانكێكی كەركوك لە هەوڵێكی تیرۆركردن ڕزگاریبوو، تەقەكەرەكە دەستگیركرا.

پۆلیسی كەركوك ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، كەسێك دوای ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بانكێكی شارەكە كەوتووە بەمەبەستی تیرۆركردنی، بەڵام زانیارییان پێگەیشتووە و ڕێگربوون لە جێبەجێكردنی تیرۆركردنەكە.

پۆلیس دەڵێت، كەسەكە دوای ئۆتۆمبێلی كاربەدەستەكە كەوتووە و دواتر ڕایگرتووە و تەقەی لێكردووە، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.

موقەدەم عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی كەركوك هەواڵەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستكردەوە، بەڵام ئامادەنەبوو زانیاری لەبارەی ناوی بەڕێوەبەری بانكەكە و شوێنی ڕووداوەكەوە بدات و هۆكارەكەی بۆ لایەنی ئەمنیی گەڕاندەوە.

وتیشی، ئەو كەسە بەڕێوەبەری یەكێك لە بانكە گەورەكانە و سێ گولـلە بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکرێت و کۆدێکی ئەمنیی تایبەتیان پێدەدرێت

پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستیپێکردووە، ئەو کەسانەی تۆماری ساڵی رابردوویان هەیە دەتوانن تابلۆیەکی تایبەت وەرگرن. بەگوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەکە…
Total
0
Share